چین تیمێک و فڕۆکەیەکی پێداویستی تەندروستی بەمەبەستی هاوکاریکردنی عێراق رەوانەی بەغدا دەکات
  2020-03-07       600       

سەرچاوەیەکی تەندروستی عێراق رایگەیاند، حکومەتی چین تیمێک و فڕۆکەیەکی پێداویستی تەندروستی بەمەبەستی هاوکاریکردنی عێراق رەوانەی بەغدای پایتەخت دەکات، کە تایبەتمەندن لە بواری روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا.

ئاوێنه‌: یاسین مەعموری، سەرۆکی خاچی سوری عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، رۆژی سێی ئەم مانگە رێکخراوی خاچی سوری چین ئاگاداریکردونەتەوە، کە ژمارەیەک کەلوپەلی تەندروستی تایبەت بە روبەروبونەوەی کۆرۆنا رەوانەی عێراق دەکەن، بڕیاریشە ئەمڕۆ یەکەمین کاروانی هاوکارییەکان بگاتە بەغدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هاوکارییەکان ئامێری هەناسەدانی دەستکرد و ئامێرەکانی دیکەی تایبەت بە ئاشکراکردنی توشبوانی کۆرۆنا بۆ عێراق لەخۆدەگرێت.

تا ئێستا توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا گەیشتوەتە 48 کەس و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسیش ڤایرۆسەکەیان پەڕاندوە، کە نۆ کەسیان لە هەرێمی کوردستانن هاوکات یەک کەسیش لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×