2020-03-07   568     
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەتەر بەرزبوویەوە و گەیشتە ١٢ کەس، ئەویش دوای ئەوەی دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە تۆمارکران.
ئاوێنه: لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی قەتەر ئاماژەی بەوە کرد کە ، جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) لە دوو کەسی دیکەدا بەدیکراوە کە بەم دواییانە لە ئێران گەڕاونەتەوە و بەپێی راگەیەندراوەکە، بەوەش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەتەر بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١٢ کەس.
هاوکات قەتەر چەند رێوشوێنێکی بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید -١٩) گرتووەتەبەر، هەروەها سەردانیکردنی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانەی کە بەشێوەیەکی بەرچاو ڤایرۆسەکەیان تیایدا بڵاوبووەتەوە بۆ قەتەر سنووردار کردووە.
شایەنی باسە بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە سەرتاسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ سێ هەزار و ٥٠٠ کەس و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە زیاتر لە ١٠٠ههزار کەس.
سبۆ یەکەم جار، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سەریهەڵدا و لەئێستادا لە ٩٣ وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە.
هاوکات لە بەرامبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێكخراوی تهندروستی جیهانی دۆخی له ناكاوی راگهیاند.
هەروەها چالاکوانانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکیان بڵاوکردەوە و باسیان لەوەکردوە، یەکەمین کاروانی هاوکارییەکانی چین گەیشتوەتە بەغدای پایتەخت.