وەزارەتی تەندروستی عێراق هەشت حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنای راگەیاند
  2020-03-07       528       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، هەشت حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون كە حەوتیان لە بەغدا تۆماركراون و هەشتەم لە پارێزگای نەجەف.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە،  لەبەیاننامەیەكدا لەزاری دكتۆر سەیف ئەلبەدر، وتەبێژی وەزارەتەكەوە رایگەیاند، هەشت حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون كە حەوت حاڵەتیان لە بەغداو حاڵەتەكەی دیكەش لە پارێزگای نەجەف تۆماكراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە  رێكاری پێویست گیراوەتەبەر بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو توشبوانەو ئەوانەی بەركەوتنیان هەبوە لەگەڵیان.

بەر لەم هەشت حاڵەتە نوێیە، لەعێراق 46 حاڵەتی دیكە تۆماركرابون، بەوەش ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسەكە تا ئێستا گەیشتۆتە 54 كەس و لەو ژمارەیەش چوار كەسیان گیانیان لەدەستداوەو یەكێكیان چاكبۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×