ئیتاڵیا باری لە ناکاوی راگەیاند و 14 هەرێم کەرەنتینە دەکات
  2020-03-08       1042       
گیوسێپ کۆنتێ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا باری لە ناکاوی راگەیاند و هەرێمی لۆمباردی و 14 هەرێمی دیکەی ئیتاڵیا کەرەنتینە دەکات.

ئاوێنە: کەرەنتینەکە 16 ملیۆن کەس دەگرێتەوە و دەبێتە دووەم گەورەترین داخستنی شارەکان لە جیهان لە دوای چین.

حکومەت بڕیاریداوە، لەو شوێنانە، کە شاری میلانیش دەگرێتەوە، هەموو مۆزەخانە، سەنتەری وەرزشی، سەنتەری کەلتوری، مەلەوانگە و هەموو ئەو شوێنانە دابخات کە خەڵک تێیدا کۆ دەبنەوە. تەنیا رێگا بە خواردنگە و باڕەکان دەدرێت کراوە بن بەڵام بە مەرجی ئەوەی لانی کەم یەک مەتر دووری هەبێت لە نێوان کڕیارەکان.

هەروەها، هەر کەسێک پلەی گەرمی بەرز بێت، جا بەهۆی هەر نەخۆشییەک بێت، خێرا لەوانی تر جیا دەکرێتەوە.

لە ئیتاڵیا 233 کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و 883 کەسیش تووشبوون، هەروەها 589 کەس چاکبوونەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×