2020-03-08   566     
زه واشنگتۆن پۆست نوسیویه‌تی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 7ی مارچ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی فه‌رنسا رایگه‌یاند كه دوو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران، به‌هۆی تووشبوونی به (ده‌رده جیهانییه‌كه- كۆڤید ناینتین) و پێنج ئه‌ندامی تریش له ژێر پشكنیندان به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامه‌كانیان رانه‌گه‌یه‌نراوه.
رۆژنامه‌كه ناوی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام راگه‌یاندنه نێوخۆییه‌كانی فه‌ره‌نسا له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌لێزاس ئاشكرایان كردووه كه یه‌كێكیان جان – لوك رێتزێر- ه كه به‌تووندی تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه و ته‌ندروستی ناجێگیره و له‌ژێر چاودێری ورددایه.
ئاوێنه - لوقمان غه‌فوور: ئه‌وی دیكه‌شیان خانمێكی ئه‌ندامی نوێنه‌رانه. به‌پێی هه‌واڵێكی زه هێڵ هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌نێو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه رۆژی هه‌ینی 7ی مارچ یه‌كێك له كارمه‌ندانی رێستورانی په‌رله‌مانی فه‌رنسا به سوكی تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوو بوو.
هێڵ ده‌ڵێت: هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی فه‌رنسا بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته كاره‌كانی راگرت (9-22) مارچ، له‌كاتێكدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانیش له نیوه‌دوای مانگی مارچ ده‌ستپێده‌كات.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌رنسا-س رایگه‌یاندووه كه ته‌نیا رۆژی 7ی مارچ، 103 حاڵه‌تی نوێ تۆماركراوه و به‌مه‌ش ژماری تووشبوون له فه‌ره‌نسا گه‌یشتۆته 716 كه‌س و مردنیش به ده‌رده جیهانییه‌كه بوو به 11كه‌س.