تەندروستی عێراق شەش حاڵەتی دیكەی توشبونی بە كۆرۆنا راگەیاند
  2020-03-08       518       

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، شەش حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنای راگەیاند كە لە شەش پارێزگای جیا تۆماركراون و هەر پارێزگایەك حاڵەتێكی لێ تۆماكراوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق لەبەیاننامەیەكدا لەزاری دكتۆر سەیف ئەلبەدر، وتەبێژی وەزارەتەكەوە رایگەیاند، لە تاقیگە ناوەندییەكانی وەزارەتەكەیان تەئكید لە توشبونی شەش حاڵەتی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوەتەوەو كە لە هەریەكە لە پارێزگاكانی موسەننا، ئەنبار، زیقار، نەجەف، بەغداو میسان تۆماركراون.

بەوەش ژمارەی توشبوان لەعێراق گەیشتۆتە 61 كەس و لەو ژمارەیەش تا ئێستا شەش كەسیان گیانیان لەدەستداوە كە دوان لەوانە ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پشتڕاستكرانەوە.

سەیف ئەلبەدر، هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە وەزارەتەكەیان سەرجەم رێكارە پێویستەكانی بەپێی گەڵاڵە جیهانییەكانی تەندروستی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ توشبوان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی پێویست گرتۆتەبەر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×