2020-03-09   1787     
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی جیهاندا بۆ نزمترین ئاست دابەزی کە هاتە خوار 32 دۆلارەوە.
ئاوێنە: نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 31 دۆلار و 38 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بۆ 29 دۆلار دابەزی.
هۆکاری دابەزینى نرخى نەوت بۆ نزمترین ئاستى بەڕێژەى لەسەدا 30ى بەراورد بە رۆژى پێشووتر، دەگەڕێتوە بۆ رێکنەکەوتنى وڵاتانى ئەندام لەرێکخراوی ئۆپیکو دەرەوەى ئۆپیک (بەتابەتی سعودیەو روسیا) بۆ دابەزاندنى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت.
لە 18ى کانونى یەکەمى 2016، نرخى نەوتى برێنت بۆ نزمترین ئاستى لەدواى 2003وە دابەزى کە 27 دۆلار و 68 سەنت بوو.
لەساڵی رابردوودا نرخى بەرمیلێک نەوت لەنێوان 50 بۆ 70 دۆلار بەرزو نزمی دەکرد، ئەوەش بەهۆى رێککەوتنەکەی رێکخراوى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی بۆ دابەزاندنی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت، هەروەها ئاڵۆزییەکانى کەنداوو ناسەقامگیرى دۆخى سیاسی چەند وڵاتێکى دیکەی هەناردەکاری نەوت.