درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کەسێک بە چەکەوە هێرشدەکاتە سەر مزگەوتێک و چەند کەسێک برینداردەکات کە برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە، دوای هێرشەکەش چەکدارەکە هەڵهاتووە.
ئاوێنه: پۆلیسی پاریس رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو 8-ئازار-2020، چەکدارێک هەڵیکوتاوەتە سەر مزگەوتی روودی تانگێر لە پاریس و تەقەی کردووە، لەئەنجامی تەقەكردنەكەدا چەند کەسێک برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی پاریس جەکدارەكە هەڵهاتووە، تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت.
ئەو بریندارەی برینەکەی سەختە، پیاوێکی تەمەن 32 ساڵە و براوەتە نەخۆشخانە، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە چەند گولـلەیەکی بەرکەوتووە.
پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە و هێشتا هۆکارەكەی روون نەكردۆتەوە ، لەکاتی كردەوە تیرۆریستیەكەدا نزیکەی 15 کەس لەنێو مزگەوتەکەدا بوون.