پەرلەمانی عێراق هەواڵی توشبونی 10 پەرلەمانتار بە كۆرۆنا رەتدەكاتەوە
  2020-03-09       401       

پەرلەمانی عێراق توشبونی 10 پەرلەمانتار بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رەتدەكاتەوەو دەڵێت، ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەی راستی تێدا نییە.

ئاوێنە: پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لەبەیاننامەیەكدا سەبارەت بە هەواڵی توشبونی 10 پەرلەمانتاری عێراق بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگەیاند"هەندێك لە دەزگا راگەیاندنەكانی ناوخۆ و جیهانییەكان، ئەمڕۆ هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردۆتەوە گوایە 10 ئەندامی پەرلەمانی عێراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون."

وتوشیەتی"لای خۆمانەوە بەتەواوی ئەو هەواڵە رەتدەكەینەوە كە هیچ بنەمایەكی راستی تێدا نییە."

ئەمڕۆ ئاژانسی سپۆتنیكی روسی لەزاری سەرچاوەیەكی پزیشكیی عێراقییەوە بڵاویكردبوەوە كە بەگوێرەی ئەنجامی پشكنینە تاقیگەییەكانی 10 پەرلەمانتاری عێراقی كە لە تاقیگەی تەندروستی ناوەندیی لەبەغدا ئەنجامدراون، دەركەوتوە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×