"ڤایرۆسێکی نوێ لە ئێران بڵاوبۆتەوە"
  2020-03-10       1088       
په‌رله‌مانتارێكی‌ ئێران‌ رایگه‌یاند، ڤایرۆسێكی‌ دیکەی‌ نادیار له‌و وڵاته‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ‌ جیاوازه‌ و له‌ یه‌كێك له‌ شاره‌كاندا هاوڵاتییه‌كی‌ كوشتووه‌.

ئاوێنە: شه‌هروز بەرزاگار، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی له‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران ئاشكرای كرد، "ئێستا دوو جۆر ڤایرۆس له‌ ئێران بڵاوبووه‌ته‌وه‌، كه‌ یه‌كێكیان ڤایرۆسی‌ کۆرۆنایە و ئه‌وی‌ دیكەشیان سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ نه‌زانراوه".

وتیشی‌: "ڤایرۆسه‌ نوێیەکە بكوژه‌ و دوای‌ توشبوونی‌‌ په‌رستارێكی‌ ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ‌، ده‌ستبه‌جێ‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه و کەسێکی‌ دیکەش بەهەمان ڤایرۆس لە شاری‌ قوم توشبووە".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی‌ بەوەشکردووە، "بەپێی‌ لێدوانی‌ وەزیری‌ تەندروستی‌ ئێران پێده‌چێت ڤایرۆسه‌ نادیاره‌كه‌ جۆرێك بێت له‌ تیرۆری بایۆلۆجی‌، كه‌ واشنتۆن تۆمەتبار دەکات‌ بە بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسە نوێیەكە".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×