2020-03-10   1320     
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''دوایی ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانمان خسته‌گه‌ڕ به‌مه‌بستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ژماره‌یه‌ک له بازرگانان و خاوه‌نکاران که باره‌کانیان له به‌نده‌ره عه‌باس راگیرابوو، خۆشبه‌ختانه توانیامان به هاوکاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی کيشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ین بارهه‌ڵگره‌که‌کان له به‌نده‌ر عه‌باسه‌وه به‌ره‌و ده‌روازه سنورییه‌کان به‌رێده‌که‌ین''.
ئاوێنه - زریان محه‌مه‌د: راشیگه‌یاند ''دوایی په‌یوه‌ندیی کردن و گفتوگۆکردنمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستان، له ئێستادا بڕیاریدراوه بارهه‌ڵگره‌کان به‌پێی پێوست ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بکرێت''.
خه‌جتی له‌وه‌ش کردوه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان زۆر دڵسۆزانه به‌ده‌م داواکارییه‌که‌ی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانییه‌وه هاتوه به هه‌موو توانایه‌که‌وه کاریان کردوه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆیان کردوه، توانراوه کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکرێت، له ئێستادا ره‌وشی هاورده‌کردنی کاڵاو شتومه‌ک بۆ هه‌رێمی کوردستان ئاسایی بۆته‌وه و سه‌رجه‌م رێکار و رێوشوێنه ته‌ندروستییه‌کان گیراوه‌ته‌به‌ر.