عەلی سیستانی فەتوایەکی دەربارەی ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ دەرکرد
  2020-03-10       913       
مەرجەعی باڵای شیعەکان لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و راگرتنی نوێژی بەکۆمەڵ رایگەیاند، ''لەچوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ پێشگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گرنگە هەمووان پابەندبن بە ئەنجام نەدانی نوێژی بەکۆمەڵ لەو ناوچانەی کە گردبوونەوە تیایاندا قەدەغەکراوە''.
 
ئاوێنه‌: ماڵپەڕی فەرمی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانفەتوای ئەوەی دەرکرد کە لەچوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ پێشگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گرنگە هەمووان پابەندبن بە ئەنجام نەدانی نوێژی بەکۆمەڵ لەو ناوچانەی کە گردبوونەوە تیایاندا قەدەغەکراوە و دەڵێت، ''لەبەر ئەوەی ئەو جۆرە گردبوونەوانە کە بە ئامانجی پێشگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەکراوە، پێویستە هەمووان پابەندبن بە ئەنجامنه‌دانی نوێژی بەکۆمەڵ و پێویستە بە جددی وەربگیرێت''.

هاوکات ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا ٧٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش، حەوتیان گیانیان لەدەستداوە و حەوتی دیکەشیان چاکبوونەتەوە ٣ لە ٢٤ی مانگی رابردوودا، تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق راگەیەندرابوو.

پێشتر لەچوارچێوەی گرتنبەری رێوشوێنەکان بۆ خۆپاراستن و پێشگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکوومەتی عێراق دەوامی لە ناوەندەکانی خوێندن کردە پشوو و شوێنە گشتییەکان، قاوەخانە و سینەماکانی داخست، هەروەها گەشتکردنی هاووڵاتییانی بۆ چین، ئێران، ژاپۆن، کۆریای باشوور، تایلاند، سینگاپوور، ئیتاڵیا، کوێت، بەحرێن، فەڕەنسا و ئیسپانیا تا کاتێکی نادیار هەڵپەسارد.

 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×