2020-03-10   608     
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئێران به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی (واس)ی سعودیه، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه‌دا ئیدانه‌ی هه‌ڵسوكوته‌كانی ئێران كراوه له‌روی كارئاسانیی بۆ رۆیشتنی هاوڵاتیانی سعودیی بۆ ئێران.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئێران به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه كه ئێران به‌بێ ئه‌وه‌ی فیزاو مۆر له‌سه‌ر پاسپۆڕته‌كانیان بدات، كارئاسانی بۆ هاوڵاتیانی سعودیه ده‌كات تا بچنه خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه.
به‌پێی دوایین ئامار تائێستا 20 حاڵه‌تی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سعودیه تۆماركراوه.