وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد؛ لانیكه‌م
چوار میلۆن ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان ئه‌وه‌ش دوای رزگاركردنی
ناوچه‌كانیان له‌داعش، به‌ڵام هێشتا 465 هه‌زار ئاواره له كه‌مپه‌كاندا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
ئاوێنه: ستار نه‌ورۆز، وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه له‌لێدوانێكی
رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ به‌پێی نیشانه‌كان نزیكه‌ی 95 هه‌زار خێزان هێشتا له
كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات و وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌وڵده‌دات به‌پێی
توانا روپێوییه‌كی ئه‌نجام بدات بۆ گه‌یشتن به ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و
ئاوارانه‌ی له كه‌مپه‌كاندا ماون ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران.
هێماشی بۆ ئه‌وه كرد كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان چاوه‌ڕوانی
بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ
دۆسیه‌ی خانه‌واده‌ی تیرۆریستانی عێراقیدا له‌ناوخۆو وڵاتانی دراوسێ كه تا ئێستا
هیچ رێنماییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه ده‌رنه‌چوه بۆ دیاریكردنی ئه‌رك و رۆڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان.