لە توركیا یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به‌ كۆرۆنا تۆماركرا
  2020-03-11       558       

فەخرەدین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، رایگەیاند،‌ دوێنێ ئێواره‌ ئه‌نجامی پشكنینی هاوڵاتییه‌ك كه‌ گومانی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لێكرابو، پۆزه‌تیڤ ده‌رچوه‌.

ئاوێنە: له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ بینای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد، فه‌خره‌ددین كۆجا وتی''كاته‌كانی ئێواره‌ ئه‌نجامی پشكنینی هاوڵاتییه‌كمان كه‌ گومانی توشبون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لێده‌كرا پۆزه‌تیڤ ده‌رچو."

وتیشی"ئه‌وه‌ ده‌زانرێت كه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ له‌ ئه‌وروپا توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوه‌. به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌ دابڕێندراوه‌. نه‌خۆشه‌كه‌ پیاوێكه‌و باری ته‌ندروستی به‌ گشتیی باشه‌. ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی هه‌مویان و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی هه‌مویان له‌ ژێر چاودێریدان و، هه‌مویان وه‌ك گومانلێكراون. ئه‌وه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ وڵاته‌كه‌ماندا تۆماركرابێت. به‌پێی زانیارییه‌كان زو پێی زانراوه‌ و، توشبونی زۆر سنورداره‌''.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×