لە كەربەلا كەسێكی دیكە بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا
  2020-03-11       557       

لە پارێزگای كەربەلای خواروی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، دوەم حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.

ئاوێنە: ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، دوەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای كەربەلا تۆماركراوە.

رۆژی 6ی ئەم مانگە، شانەی قەیرانەكان لە كەربەلا، مردنی ژنێكی توشبوی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاندبو.

تا ئێستا بەهۆی كۆرۆناوە لە عیراق نزیكەی 10 كەس گیانیان لە دەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×