روحانی: بەم نزیکانە سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیەنین
  2020-03-11       374       
حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێکی بۆ هاووڵاتیانی وڵاتەکەی لە رێگای تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێرانەوە رایگەیاند، ''دەبێت هاووڵاتیان هاتووچۆ رابگرن چونکە مەترسی هەیە کۆرۆنا بە هەموو ئێراندا بڵاوبێتەوە''.

ئاوێنه‌: دەشڵێت، ''مەچنە مەزارگە و لای ئیمامەکان چونکە ئەوانیش لەوە تێدەگەن و نزاکانتان قبووڵ دەکەن، ئەمە پەیوەندییەکی رۆحییە و دۆخەکە هەستیارە''.

سەرۆکی ئێران وتیشی، ''یەکەم کار کە لەسەرمان پێویستە بیکەن سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان بنەبڕبکەن، بەم نزیکانەش سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیەنن''.

داواشیکرد، لە پشووەکانی نەورۆز هاووڵاتیان سەردانی یەکتر نەکەن و نەچنە دەرەو چونکە کۆرۆنا زنجیرەیەکە بڵاودەبێتەوە و دەبێت ئەو زنجیرە ببڕین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر ئابوری جیهان و وەبەرهێنانی کۆمپانیاکان کردوە و گەشت و جوڵە و هاتوچۆی وەستاندوە، کەواتە دەبێت مەترسییەکەی بە “جددی” وەربگرین.

لە ئێران، هەشت هەزار و ٤٢ تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە،  ٢٩١ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٧٣١ کەسیش چاکبونەتەوە لە نەخۆشیەکە.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×