2020-03-11   623     
بەرێوەبەرایەتی تەندرووستی دیالە رایگەیاند، دوو توشبووی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) چاكبوونه‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشت.
ئاوێنه: لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی پارێزگای دیالە ئاماژەی بەوە کرد کە دوو كه‌س كه تووشی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) ببوون، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و چاكبوونه‌وه‌یان نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشت و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
هاوکات له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌و دوو توشبووه نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، ئه‌و پێشهاتەش بۆ دانیشتوانی سنووری پارێزگای دیاله زۆر گرنگه و رێوشوێنی جددی گیراوه‌ته‌به‌ر له‌باره‌ی به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه.
شایەنی باسە له ئێستادا له پارێزگای دیاله یه‌ك توشبووی كۆرۆنا هه‌یه كه له‌ژێر چاره‌سه‌ردایه و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له شاری كه‌ربه‌لا كه‌سێكی دیكه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و ڤایرۆسه له عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ هه‌شت كه‌س.
ئەمەش لەكاتێكدایە، تا ئێستا لە هەرێمدا 16 حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە كە 11 توشبوویان لە سلێمانین و یەكێكیان گیانیلەدەستدا و یەكێكی دیكەشیان چاكبووەوە، پێنج حاڵەتیان لە هەولێرە و حەوت حاڵەتیش لە كەركوكە كە چواریان چاكبوونەتەوە.