جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران و سێ وه‌زیری ئه‌و وڵاته‌ تووشی كۆرۆنا بون
  2020-03-11       337       

ئیسحاق جیهانگیری، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران  توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بو و وەزیری و بازرگانی ئەو وڵاتەش ڤایرۆسەکەی پەڕاند.

ئاوێنه‌: به‌پێی میدیاكانی ئێران، ئیسحاق جهانگیری، جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران و هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی پیشه‌سازی و بازرگانی و گه‌شتوگوزار و كلتوریی ئه‌و وڵاته‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

هاوکات بەگوێرەی میدیای ئەو وڵاتە، رەزا رەحمانی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئەو وڵاتە ڤایرۆسەکەی پەڕاندوە.

رەحمانی رێکەوتی 4ی ئەم مانگە دوای تێکچونی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کرا، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە.

لە ئێران 63 حاڵەتی نوێی مردن لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا تۆمارکراوە، بەوەش رتا ئێستا 354 حاڵەتی مردن بەوهۆیەوە لەو وڵاتە تۆمارکراوە هاوکات، 9 هەزار حاڵەتی توشبون هەیە کە سێیەمین رێژەی توشبونە لەدوای ئیتاڵیا و چین.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×