سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ٢٥ ملیار یۆرۆ بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا دابین دەکات
  2020-03-11       618       
جۆزيپى كۆنتى، سەرۆك وەزيرانى ئيتاليا رايگەياند، حكوومەتەكەى بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) سەرچاوەيەكى بۆ بارى لەناكاو بە بڕى ٢٥ مليار يۆرۆى دابينكردووە.
 
ئاوێنه‌: كۆنتی لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا لەگەڵ وەزيرى ئابوورى وڵاتەکەی، رۆبێرتۆ گوالتێرى لە باڵەخانەى ئەنجوومەنى وەزيران سازی کرد، باسى لە كاريگەرييەكانى ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كرد لەسەر ئابوورى و رێوشێنە ئابووريەكانى دەربارەى خزمەتگوزارييەكانى تەندروستى ئاشكراكرد.

سەرۆك وەزيرانى ئيتاليا زيانيارى وردى لەسەر پاكێچە نوێكەى پاڵپشتى ئابوورى و بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناى بڵاوكردەوە و وتى، ” ئەم پاكێچە، بۆ ئەوە نييە راستەوخۆ بەكاربهێندرێت. بە پێچەوانەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەموو قورسييەكانى بارى لە ناكاو، سەرچاوەيەكى بارى نائاسايى بە بڕى ٢٥ مليار يۆرۆمان جياكردەوە”.

سەرۆك وەزيرانى ئيتاليا، سوپاسگوزارى خۆى بۆ هەڵوێستى يەكێتى ئەورووپا دەربڕى لە بەرامبەر داواكارى ئيتاليا بۆ نەرم نواندن لەبەرامبەر بوودجەكەيدا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×