بەپێی بەیاننامەیەكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممه بڵاویكرده‌وه ئەمڕۆ 10 مووشەكی كاتیۆشا لەناو سەربازگەی تاجی لە باكوری بەغدا كەوتووەتە خوارەوە كە هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیركراون، بێ ئەوەی زیانیان لێ كەوتبێتەوە.
ئاوێنه: شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی ده‌شڵێت: بارهه‌ڵگرێك له جۆری كیا بنكۆ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كانی له‌سه‌ر جێگیركرابوو، سێ مووشه‌كی ئاماده‌ش بۆ هه‌ڵدان له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كه‌دا جێهێڵدرابوون
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، تاوەکو ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکان رانەگەیاندووە.