2020-03-12   592     
تۆماس جێفری هانكس سینه‌ماكاری ئه‌مریكی و ریتا وێلسن –ی ئه‌كته‌ری خێزانی پێكه‌وه تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون.
ئاوێنه - لوقمان غه‌فوور: زه واشنگتۆن پۆست له‌سه‌ر زاری نوێنه‌ری كاره‌كانی هانكس-ی سینه‌ماكاره‌وه، ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ 12ی مارچ بڵاویكرده‌وه كه تۆم هانكس و خێزانه‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا گه‌شتێكی ئوسترالیا-یان كردووه بۆ وێنه‌گرتنی گرته‌كانی فیلمێك ده‌رباره‌ی ژیانی ئه‌لفیس بریسلی كه رۆڵی كۆلۆنێل تۆم باركه‌ر به‌رێوه‌به‌ری رۆك، ده‌بینێت". نوێنه‌ری كاره‌كانی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی هۆلیود رونینه‌كردۆته‌وه ئایا تا چه‌ند وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه دواده‌خرێت.
زه واشنگتۆن پۆست، ده‌ڵێت: دوانیوه‌ڕۆی دوێنی 10 مارچ، وێلسن و خێزانه‌كه‌ی هه‌ستیان به ماندووبوون و تایه‌كی كه‌م و له‌رز كردووه و كاتێك پشكنینیان بۆ كراوه ده‌ركه‌وتوون كه تووشی ده‌رده جیهانییه‌كه بوون".
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی كه ئێستا هه‌ریه‌ك له هانكس و خێزانه‌كه‌ی جیاكراونه‌ته‌وه و هه‌ریه‌كه‌یان له ژێر چاودێریدان و خراونه‌ته به‌ربه‌ستی ته‌ندروستی-یه‌وه.
ھانس ساڵی ١٩٩٥ خەڵاتی ئۆسکاری بردۆتەوە لە پای باشترین ئەکتەر لە فیلمی کۆمیدی فۆرست گامپ.