له‌ئێران ژماره‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 9 هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌وه‌
  2020-03-12       244       
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند: به‌پێی دوایین ئاماری به‌رده‌ستیان له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ 958 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون. 

ئاوێنه‌: ئاژانسی ئیسنا له‌سه‌ر زاری كیانوش جه‌هانپه‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێرانه‌وه‌ رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا ژماره‌ی تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران گه‌یشتووه‌ته‌ ‌نۆ هه‌زار حاڵه‌ت. 

وتیشی: به‌داخه‌وه ته‌نها له‌ نێوان دوو رۆژدا 63 حاڵه‌تی دیكه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه ‌تۆماركراون و به‌مه‌ش ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانه‌كان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێران بۆ 354 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌ته‌وه‌. 

هه‌روه‌ها 2959 حاڵه‌ت تۆمار كراون كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه‌ و ته‌ندرووستیان جێگیر بووه‌ته‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×