حكومه‌تی هندستان پێدانی ڤیزای به‌ هاوڵاتییانی عیراق راگرت
  2020-03-12       515       

حكومه‌تی هندستان  گه‌شته‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و عیراق و   پێدانی ڤیزای به‌ هاووڵاتییانی عیراق راگرت.

ئاوێنه‌: باڵیۆزخانه‌ی هندستان له‌ به‌غدا ئه‌مڕۆ 12-3-2020، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ 15-3-2020، ه‌وه‌ تاكو كاتێكی نادیار پێدانی ڤیزاو گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی عیراق بۆ هندستان راده‌گیرێت.

پاش بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و زیادبوونی مه‌ترسییه‌كان به‌هۆی بڵاوبووه‌نه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌، به‌شێكی زۆری وڵاتان ڤیزاو گه‌شتكردنی خه‌ڵكیان بۆ وڵاته‌كانیان راگرت.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×