عەلی ئەكبەر ویلایەتی، راوێژكاری خامنەیی، توشی كۆرۆنا بوە
  2020-03-12       957       
عەلی خامنەیی و عەلی ئەكبەر ویلایەتی.

نەخۆشخانەی "مەسیح دانیشوەری" لەتاران، ئەمڕۆ پینجشەممە، بڵاوی كردەوە كە عەلی ئەكبەر ویلایەتی، راوێژكاری كاروباری نێودەوڵەتی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، توشی كۆرۆنا بوەو لەئێستادا كەرەنتین كراوە.

ئاوێنە: بەشی پەیوەندییە گشتییەكانی نەخۆشخانەی "مەسیح دانیشوەری" لەتاران كە نەخۆشخانەكە لەلایەن عەلی ئەكبەر ویلایەتی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، لە راگەیەندراوێكدا، وتویەتی، نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە نیشانەكانی كۆرۆنا لە راوێژكارەكەی خامنەیی-دا دەركەوتون و لەسەر بنەمای رێنمایی پزیشكان پكشنینی بۆ كراو دواتر ئەنجامی پكشنینەكەی پۆزەتیڤ بوە واتە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوە.

بەشی پەیوەندییە گشتییەكانی نەخۆشخانەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە لە ئێستادا عەلی ئەكبەر ویلایەتی لەماڵەكەی خۆیدا كەرەنتین كراوەو "بەگشتی دۆخی باش و رو لە چاكبونەوەیە."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی نەخۆشخانەی مەسیح دانیشوەری، هۆكاری توشبونی ویلایەتی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوەیە كە ناوبراو "سەرقاڵی كاركردن بوە بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەكەو رۆژانە لەگەڵ پزیشكان و پەرستاراندا كاری كردوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×