غالب محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان
لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: نرخی نه‌وت هه‌تا 30 دۆلاریش دابەزێت، حكومه‌تی عێراق ده‌توانێ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
بدات و پێشی وایە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی روبەڕوی كێشەی موچەی فەرمانبەران
نەبێتەوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە دەبێت هەمو رێگایەك بەكاربهێنێت بۆ رێككەوتن
لەگەڵ عێراق.
ئاوێنە: غالب
محەمەد، لە وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا كە ئەمڕۆ هەینی
بڵاوكراوەتەوە، رونیكردۆتەوە"بودجه‌ی 2019 ی عێراق 135 تریلیۆن دینار بوه،
93 تریلیۆن دینار، داهاته‌كه‌ی له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت بوه، عیراق ڕۆژانه سێ ملیۆن
و 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت و یەك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ناوخۆدا ده‌پاڵێورێت
بۆ موشته‌قاتی نه‌وتی، ئه‌گه‌ر یەك دۆلار نرخی نه‌وت داببه‌زێت، عێراق ساڵانه یەك
ملیار و 200 ملیۆن دۆلار زیان ده‌كات و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی
كوردستان."
وتیشی"هه‌رێمی
كوردستانیش به‌شێكی زۆری داهاته‌كه‌ی له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وته جا چ داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی
كه له عێراقه‌وه پاره‌كه‌ی بۆ دێت یان ئه‌و نه‌وته‌ی كه خۆی ده‌یفرۆشێت، هه‌رێمی
كوردستان نرخی نه‌وت زۆر به كه‌متر ده‌فرۆشێت وه‌كو خۆیان باسی ده‌كه‌ن 7 بۆ 8 دۆلار
كه‌متر له عێراق ده‌یفرۆشن، نه‌وت هه‌تا 30 دۆلاریش بێت، حكومه‌تی عێراق ده‌توانێ
موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بدات."
غالب محه‌مه‌د
ئه‌وه‌شی وت"دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆ‌سی كۆرۆناوه
له‌ناو بازاڕه‌كانی جیهان، له عێراق بۆ ئه‌م دو مانگه كاریگه‌ری زۆر نابێت له‌سه‌ر
داهات و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق پێشوه‌خت به‌و نرخانه فرۆشتویه‌تی
كه له پێشه‌وه هه‌بوه، عێراق 2-3 دۆلار كه‌متر له نه‌وتی برنت ده‌فرۆشێت، به‌ڵام
هه‌رێمی كوردستان به حوكمی ئه‌وه‌ی نه‌وت كه‌متر له عێراق ده‌فرۆشێت، بازاڕی تایبه‌تی
خۆی نیه و به‌ناشه‌رعی نه‌وت ده‌فرۆشێت ده‌توانم بڵێم هه‌رێم زیاتر زیان ده‌كات."
به‌بڕوای غالب محەمەد
"چاره‌سه‌ر بۆ هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه وه‌كو 2014 بیرنه‌كاته‌وه كه نه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆیی
بفرۆشێت به‌ڵكو باشتر وایه هه‌مو ڕێگه‌یه‌ك به‌كاربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق
ڕێكه‌وتن بكات چونكه عێراق زۆر دۆخی باشتره له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كات هه‌رێم
كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ دروست نابێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له عێراقه‌وه پاره‌كه
دێت."
هەروەها وتوشیەتی"به‌ڵام
به ڕاشكاوانه بیڵێم ئه‌گه‌ر له بودجه‌ی 2020 ڕێكه‌وتن نه‌كرێت له نێوان هه‌رێم
و عێراقدا، ئه‌وا ئه‌و كاته به زیانی هه‌رێم ده‌شكێته‌وه." چونكە بەبڕوای
ئەو پەرلەمانتارە"عێراق ئه‌گه‌ر نه‌وتیش به كه‌متر بفرۆشێت ده‌توانێت ده‌ستببات
بۆ یه‌ده‌گی خۆی كه 69 ملیار دۆلار یه‌ده‌گی بانكی هه‌یه، به‌ڵام هه‌رێمی
كوردستان هیچ یه‌ده‌گی بانكی نییه."