ڤیدیۆ...هاوڵاتییەك بازاڕی سۆران دەسوتێنێت
  2019-03-04       1150       

بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە هاوڵاتییەك بازاڕی سۆرانی سوتاندوە بەڵام تیمەكانیان بەزویی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كردوەو ئەو هاوڵاتیەشیان رادەستی پۆلیس كردوە.

ئاوێنە: بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە سەعات 2:45 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە ئاگاداركراون لە بونی روداوێكی ئاگركەوتنەوە لەناو بازاڕ.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دوای ئەوەی تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنی روداوەكەوە دەركەوتوە كە لەلایەن هاوڵاتییەكەوە هەوڵی سوتاندنی بازاڕەكە دەدرێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو كە ئەو هاوڵاتییە وێڕای سوتاندنی بازاڕەكە رێگری لە تیمەكانی ئەمانیش كردوە لە كوژاندنەوەی ئاگرەكە.

وتوشیەتی"خۆشبەختانە لەلایەن تیمەکانی بنکەی بەرگری شارستانی سۆران هاوڵاتییەكە رادەستی پۆلیسی فریاکەوتن کراو ئاگرەکەش بەزویی کۆنترۆڵ کرا."

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×