10 توشبوی دیکە به‌ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا له‌عێراق تۆمارکرا
  2020-03-13       609       
وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆماركردنی‌ 10 توشبوی دیکەی به‌ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا ئاشكراكرد. 
 
ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌  10 توشبوی دیکەی به‌ڤایرۆسی‌ کۆرۆنا  تۆماركراوه‌ (به‌غداد 5، واست 2، کەربەلا 1، بابل 1، له‌نەجەف-یش توشبووه‌یه‌ك گیانی لەدەستداوە).

وەزارەتی تەندروستی راشیگه‌یاندووه‌، دوای تۆمارکردنی ئەو 10 توشبووە، کۆی توشبووان گەیشتۆتە 93 کەس، 24 کەس چاکبونەتەوەو 9 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×