لە هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا ژمارەیەک ئەندامی حەشدی شەعبی گیانیان لەدەستدا
  2020-03-14       513       
حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد، ٦ ئەندامی حەشدی شەعبی لە هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا گیانیان لەدەستدا.

ئاوێنە: بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی بەرگری عێراق، هێزەکانی ئەمریکا کاتەکانی شەو هێرشێکیان بۆ سەر یەکەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامدا و لە ئەنجامدا ٦ ئەندامی حەشدی شەعبی گیانیان لەدەستدا.

جێگای ئاماژەیە لەوبارەیەوە به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند، "بۆردومانه‌كان پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی نیشتمانیی خاكی عیراقه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئه‌منیش به‌ پشیتوانیكردنی حكومه‌ت و به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ رێگه‌ نه‌درێت خاكی عیراق ببێته‌ مه‌یدانی جه‌نگی به‌ وه‌كاله‌ت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×