2020-03-14   378     
شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی واست رایگه‌یاند، پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی توشبوو به ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ردانی ئێرانیان كردبوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاوێنە: به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراقی، پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی دانیشتووی شاری واست كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه، گیانی له‌ده‌ستداوه و سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان رایانگه‌یاندووه كه نه‌خۆشه‌كه كێشه‌ی دڵ و هه‌ناسه‌دانی هه‌بووه به‌ر له‌وه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه بێت.
هاوكات پیاوه‌كه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی شێخ سه‌عده و دوای رووداوه‌كه سه‌رجه‌م هاتووچووه‌كان بۆ شارۆچكه‌كه داخراوه