به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندرووستی دیاله رایگه‌یاند، سێیه‌م حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا چاكبووه‌ته‌وه و له ئێستادا هیچ تووشبوویه‌كی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له پارێگاكه نه‌ماوه.
ئاوێنه: له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندرووستی دیاله ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه سێیه‌م حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا چاكبووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش دوای پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه.
هاوكات له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه پارێزگاكه هیچ تووشبوویه‌كی ڤایرۆسی كۆڕۆنای تێدا نه‌ماوه و پاكبووه‌ته‌وه له‌و ڤایرۆسه.