رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: كێشانی نێرگه‌له‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد ده‌كات
  2020-03-15       468       
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نێرگه‌له‌ ده‌كێشن و ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی نێرگه‌ ده‌كێشن له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا رووبه‌رووی لاوازی ده‌بنه‌وه‌، چونكه‌ كار ده‌كاته‌ سه‌ر به‌رگری له‌ش و ته‌ندروستی دڵ.

ئاوێنە: رێكخراوه‌كه‌ له‌ راپۆرتێكیدا رایگه‌یاندووه‌ ، كێشانی نێرگه‌له‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد ده‌كات ،چونكه‌ نێرگه‌له‌ گوێزه‌ره‌وه‌یه‌كی به‌هێزی په‌تاكه‌یه‌، هه‌روه‌ها نێرگه‌ و جگه‌ره‌ كار ده‌كه‌نه‌ لاوازكردنی به‌رگری له‌ش، هه‌روه‌ها مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن و هاوكاتیش نه‌خۆشی دڵ و ده‌رماره‌كانیان هه‌یه‌، ببێته‌ هۆی مردنیان.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×