له‌ عێراق نرخی ئینتەرنێت دابەزی و بەشێكیش كرایە خۆرایی
  2020-03-16       2170       

شانەی رووبەرووبوونەوەی قەیرانەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆمەڵێك بریاری نوێ دەردەكات ، لەوانە نرخی ئینتەرنێت دادەبەزێنێت و بەشێكیش دەكاتە خۆرایی.

ئاوێنه‌: بە ئامادەبوونی عادل عەبدولمەهدی ، سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی حكومەتی عێراق ، شانەی رووبەرووبوونەوەی قەیرانەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆمەڵێك بریاری نوێی دەركرد ، لەوانە وەستانی هاتوچۆ لە بەغدا و دابەزاندنی نرخی ئینتەرنێت.

لە بریاری ژمارە (5)ـی (15-3-2020) هاتووە : " وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراقی هەڵدەستێت بە دابەزاندنی نرخی ئینتەرنێت لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی لەگەڵی كار دەكات".

هاتووە : " بریاری دابەزاندنی نرخی ئینتەرنێت بۆ ماوەی یەك مانگە ، هەروەها چەند ئۆفەرێكی خۆراییش دەدرێتە هاوڵاتیان كە وەزارەت خۆی دەستنیشانی دەكات".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×