ڤیدیۆ..کۆرۆنا سەیرانگاکان چۆڵ دەکات
  2020-03-16       3972       

تێگەیشتنی هاوڵاتیان و خۆپارێزیان لە مەترسی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەگەڵ بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە ئیدارەی گەرمیان وایکردوە سەیرانگاکان چۆڵ و بێدەنگ بن.

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: هەرچەندە گەرمیان لەئێستادا سەوزی پۆشیوەو وەرزی سەیران و چونەدەرەوەی هاوڵاتیانە بەڵام بەهۆی تێگەیشتنی هاوڵاتیان لەمەترسی  کۆرۆنا و قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەسنورەکە، لەئێستادا سەیرانگاکان چۆڵ و دەرودەشت کپ و بێدەنگە ئەویش بەهۆی مەترسی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئاوێنە بەشێوەیەکی  مەیدانی ئەمڕۆ (دوشەمە) سەردانی سەیرانگای "گۆمەبەحری" کرد لەگوندی "هاجی لەر"ی ناحیەی مەیدانی سەربە قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە، هەرچەندە سەیرانگاکە دیمەن و سروشتێکی جوانی هەبو بەڵام بەهۆی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان و قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەسنورەکەدا ئەو سەیرانگایە لەچاو ساڵانی پێش و کپ و بێدەنگی باڵی بەسەردا کێشابو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×