كۆنسێرتی هونەرمەندێكی كورد هەڵدەوەشێنرێتەوە
  2019-03-04       1283       

ئیدارەی فەرهەنگ‌و ئیرشادی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان، كۆنسێرتی هومەرمەندی كورد "شۆرش ئەبوبەكری" هەڵدەوەشێنێتەوە، ئەو هونەرمەندە كوردە رایدەگەیەنێت بۆ ئەنجامدانی كۆنسێرتەكەی پێشتر رێكارە یاساییەكانی تەواو كردوە.


ئاوێنە: هەر چەندە وا بریار بو لەهۆڵی سینەما بەهمەن لەشاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆنسێرتێكی مۆسیقاو گۆرانی بۆ هونەرمەندی كورد شۆرش ئەبوبەكری بەرێوە بچێت، بەڵام لەداوا ساتەكانی نزیك بونەوە لە پێشكەشكردنی كۆنسێرتەكە ئیدارەی فەرهەنگ‌و ئیرشادی ئەو شارە رێگە بە ئەنجامدانی كۆنسێرتەكە نادات.


ئەو هونەرمەندە رایدەگەیەنێت لەكاتی ریكلام كردن بۆ كۆنسێرتەكەی روبەروی ئاستەنگی زۆر كراوەتەوە، بەجۆرێك پێیان وتوە كێشە بۆ كارەكەی دروستبوە لەتاران‌و دواتریش پێیان وتوەتەوە كە كێشەكەی لەشاری سنەیە، باس لەوەش دەكات ئەمە یەكەم جاری نیە كە ئاستەنگی بۆ چالاكییە هونەرییەكانی دروست دەكرێت.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×