2020-03-17   440     
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق داوای دابینكردنی پێداویستیه‌كان بۆ پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كات و رایدەگەیەنێت، ئەوان روبه‌ڕوی ڤایرۆسی كۆرۆنا بونه‌ته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروستبوه.
ئاوێنه: عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق له په‌یامێكدا كه میدیاكانی عێراق بڵاویانكردوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندوه، "ئه‌ركی هه‌مو كه‌سێكه كه توانای خۆی به‌كاربهێنێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاودێریكردنی بڵاوبونه‌وه‌ی".
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، سه‌رجه‌م پێداویستییه گرنگه‌كانی پاراستنی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دابین بكه‌ن، چونكه ئه‌وان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروستبوه و روبه‌روی ڤایرۆسی كۆرۆنا بونه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كانیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ كه به‌هیچ شتێك به‌راورد ناكرێت.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری عێراقدا به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه گه‌یشتوه‌ته 133 حاڵه‌ت، 32 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه و چاكبونه‌ته‌وه، هاوكات 10 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیش تۆماركراوه.
سیستانی باسی لەوەشکردوە، چارەسەرکردنی توشبوانی کۆرۆنا ئەرکی سەرشانی هەمو ئەو کەسانەیە کە توانای ئەو ئەرکەیان هەیە، وەک پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکان و پێویستە لەسەر بەرپرسانی کەرتی تەندروستی کە سەرجەم پێداویستییەکانی خۆپارێزیان بۆ دابینبکەن.