هێزەکانی ئەمەریکا لە سێ بنکەی سەربازی عێراق دەکشێنەوە
  2020-03-17       876       

هێزەکانی ئەمەریکا لە چەند هەفتەی داهاتوودا لە سێ بنکەی سەربازی عێراق دەکشێنەوە و رادەستی هێزەکانی عێراقی دەکەنەوە، یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی قائیم دەبێت لە باکووری رۆژئاوای بەغدا. 

ئاوێنه‌: بەرپرسانی سەربازیی ئەمەریکا رایانگەیاندووە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا هێزەکانیان لە سێ بنکەی سەربازیی عێراق دەکشێننەوە و لە بنکە سەرەکییەکان کۆیاندەکەنەوە.

یەکێک لەو بنکە سەربازییانەی هێزەکانی ئەمەریکا لێیدەکشێتەوە، بنکەی سەربازیی قائیم دەبێت کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای بەغدای پایتەختی عێراق.

بڕیارە چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەی قائیم لەم هەفتەیەدا تەواو ببێت، بە گوتەی بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا لە رێورەسمێکدا بنکەکە رادەستی هێزەکانی عێراق دەکەنەوە و کەلوپەلە سەربازییەکانیان بە سوپای عێراق دەدەن، ئەوەش بۆ ئەوەی لە دابینکردنی ئاسایشی وڵات هاوکاریان بێت.

ئەمەریکا پێنج هەزار و 200 سەربازی لە عێراق هەیە و هەشت بنکەی سەربازیی بە دەستەوەیە، بڕیارە لە دوای بنکەی سەربازیی قائیم، لە هەفتەکانی داهاتوودا لە دوو بنکەی دیکەش بکشێتەوە. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×