له‌ فەڕەنسا بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ۱۰۰ هەزار پۆلیس خراونەتە ئەرکەوە
  2020-03-17       476       

لە فەڕەنسا بەئامانجی چاودێریکردنی پابەندبوون بە رێوشوێنەکانی تایبەت بە کۆرۆنا، ۱۰۰ هەزار پۆلیس خراونەتە ئەرکەوە.

ئاوێنه‌: وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، کریستۆف کاستەنەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە هاتوچۆکردن لە سەرتاسەری وڵاتدا سنووردار دەکرێت و جگە لە دۆخی زۆر بەپەلە، رێگە بە هاتوچۆکردنی هاووڵاتییان نادرێت.

کاستەنەر لە بارەی سەرپێچیکارانی بڕیارەکەشەوە باسی لەوە کرد سزای ۱۳٥ یورۆ بەسەر هەر کەسێکدا دەسەپێندرێت کە پابەندنەبێت بە بڕیارەکەوە.

بۆ چاودێریکردنی رێوشوێنەکانی تایبەت بە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ۱۰۰ هەزار پۆلیس خراونەتە ئەرکەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە بەپێی روونکردنەوەیەکی ناوەندە تەندروستییەکانی ئەو وڵاتە، تا ئێستا ۱٤٨ کەس بەهۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکەش بۆ شەش هەزار ٦۳۳ کەس بەرزبووەتەوە.

پێشتریش سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوئێل ماکرۆن رایگەیاندبوو لە کاتژمێر ۱۲ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە هاتوچۆکردنی هاووڵاتییان سنووردار دەکرێت و جگە لە دۆخی زۆر پێویست هاتوچۆ قەدەغە دەکرێت.

جێی ئاماژەیە لە فەڕەنسا بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە تەواوی قوتابخانە، کافتریا، چێشتخانە، باڕ، یانە شەوانەییەکان، سینەما و ناوەندە بازرگانییەکان داخراون و تەنها دەرمانخانە، بانک، بەنزینخانە و مارکێتەکان بە کراوەیی هێڵدراونەتەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×