ئێران قەرەبوی هاوڵاتیان دەكاتەوە
  2020-03-17       761       
دامەزراوەی بەرنامەو بودجەی كۆماری ئیسلامی ئێران قەرەبووی سێ ملیۆن هاووڵاتی دەكاتەوە، كە بەهۆی  ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیانیان پێگەیشتووە.

ئاوێنه‌: ئاژانسی ئابوری و وزەی ئێران  لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە: "دامەزراوەی بەرنامەو بودجەی ئێران زیاتر لە 3 ملیۆن هاووڵاتی كە بەهۆی كۆرۆناوە زیانیان پێگەیەنراوە، قەرەبوو دەكاتەوە".

رونیشكراوەتەوە:" قەرەبووەكە بەپێی ئەندامانی خێزان دەبێت، بۆ نمونە خێزانێكی یەك كەسی 200 هەزار تومەن، دوو كەسی 300 هەزارتومەن، 3 كەسی 400 هەزار تومەن، 4 كەسی 500 هەزار تومەن، قەرەبوو وەردەگرن".

ئاماژە بەوەشدراوە:" قەرەبووەكە لەڕێگەی بانكەوە دەچێتە سەر ژمارە حسابیەكەیان".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×