2020-03-17   793     
دوای راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، عه‌دنان زه‌رفی وتووێژه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ستپێده‌كات تا قایلیان بكات متمانه به كابینه‌كه‌ی بده‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش رایگه‌یاند كه تا ئێستا دوو لایه‌نی شیعه راسپاردنی ناوبراو ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ عه‌دنان زه‌رفی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ هێزه شیعه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی وتی: "كۆبوونه‌وه‌ی زه‌رفی له‌گه‌ڵ هێزه شیعه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه تا قایلیان بكات ده‌نگ به كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بده‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه تا ئێستا دوو لایه‌نی شیعه كاندیدكردنی زه‌رفی ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه بریتین له گروپی چه‌كداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كه له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كار و كوتله‌ی به‌در كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
عه‌دنان زه‌رفی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه سیاسییه‌كانی عێراق و له‌ساڵی 1966 له‌پارێزگای نه‌جه‌ف له‌دایكبوه، له‌ساڵی 2004 -2005 پۆستی پارێزگاری نه‌جه‌فی وه‌رگرتوه، له‌ساڵی 2006-2009 یاریده‌ده‌ری ئاژانسی زانیاری له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوه، له‌ساڵی 2009-2014 جارێكی دیكه پۆستی پارێزگاری نه‌جه‌فی وه‌رگرتوه‌ته‌وه، له‌ساڵی 2018ه‌وه خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاندیدكردوه‌و پاش سه‌ركه‌وتنیشی، كراوه‌ته سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌سر له په‌رله‌مانی عێراق.
پێشتر ئه‌ندامی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی بوه، له دوای شكستهێنانی راپه‌ڕینی شه‌عبانیه له‌ساڵی 1991دا كه ئامانج لێی شكستهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام حسێن بو، له‌عێراقه‌وه به‌ره‌و سعودیه هه‌ڵاتوه، له سعودیه‌ش به‌تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ سه‌دام حسێن ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام دواتر ئازادكراوه، له‌ساڵی 2003 و له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق