ترەمپ داوا لەهاوڵاتیان دەكات نەچنە شوێنی كارةكانيان‌و لەماڵەوە كارەكانیان ئەنجامبدەن
  2020-03-17       531       
دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ داوا لەهاوڵاتیان دەكات نەچنە شوێنی پیشەكانیان‌و لەماڵەوە كارەكانیان ئەنجامبدەن. وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت، كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌ كۆرۆنا له‌سه‌ر گه‌شتی‌ فڕۆكه‌خانه‌كان له‌مه‌ترسی‌‌و زیانه‌كانی‌ ڕوداوه‌كانی‌ 11ی‌ سێپته‌مبه‌ر زیاتره‌.

ئاوێنه‌: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژژنامه‌وانی‌ له‌باره‌ی‌ ڕێوشوێنه‌كان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆی‌ كۆرۆنا ڕاگه‌یاندو داوای‌ لەهاوڵاتیانی وڵاتەكەی كرد كه‌ ەچنە شوێنی كاره‌كانیان‌و لەماڵەوە كارەكانیان ئەنجامبدەن.

وتیشی‌، ئەگەر كارێكی باش بكەن، ئەوا لەمانگەكانی تەمموزو ئابدا كۆتایی بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەئەمریكا دێنن.

هاوكات ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی‌ بۆ كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌ ڤیرۆسی‌ كۆرۆنا كردو وتی‌، كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌ كۆرۆنا له‌سه‌ر گه‌شتی‌ فڕۆكه‌خانه‌كان له‌مه‌ترسی‌‌و زیانه‌كانی‌ ڕوداوه‌كانی‌ 11ی‌ سێپته‌مبه‌ر زیاتره‌.

به‌پێی‌ دوایین ئاماره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌و وڵاته‌، تائێستادا ده‌یان توشبو به‌ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌ئه‌مریكا تۆماركراوه‌.

پێشتریش وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا -پێنتاگۆن- كەرەنتینەكردنی هەریەك لەمارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری‌و جێگرەكەی بەهۆی گومانی توشبونیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

لەراگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكادا هاتووە، دوای شتڕاستكردنەوەی 36 حاڵەتی توشبون لەناو كارمەندانی وەزارەتەكە، هەریەك لەئیسپەرو جێگرەكەی كەرەنتینە كراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×