پیاوان زیاتر توشی نەخۆشیەكانی دڵ دەبن
  2019-03-04       2341       

مەترسی نەخۆشیەكانی دڵ لەكاتی پەیڕەونەكردنی ریجیمێكی رێكوپێك و كێشانی جگەرە بەبێ وەرزش كردن زیاترە و هەروەها پیاوان لەژنان زیاتر توشی نەخۆشیەكانی دڵ دەبن.

ئاوێنە، راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی: دڵ خوێن بۆ هەمو بەشەكانی لەش دەنێرێت كە ئۆكسجین و مادەی خۆراكی هەڵگرتوە، كاتێك ئەم كردارە دەپچڕێت یاخود بەشێوەیەكی رێكوپێك رونادات نەخۆشی كوشندە و مردنی لێدەكەوێتەوە.


هەندێك لە نەخۆشی و حاڵەتەكانی دڵ بریتیە لە:

•   نۆرەی دڵ (جەڵتە) (Heart Attack).
• پەكەوتنی دڵ (Heart failure).
• سنگە كوژێ ( Angina). 
• رەقبوونی خوێن بەرەكان ( Hardened Arteries).
• بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن (High blood pressure).
• ناڕێك لێدانی دڵ ( Disturbed heart Rhythm).
• نەخۆشی ماسولكەی دڵ ( Heart Muscle disease).
• نەخۆشی دەریچەكانی دڵ ( Heart valve disease).
• كەموكوڕییە زگماكیەكانی دڵ ( Congenital heart defects).

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×