میلیشیای نەجەبا ی شیعەكان دەخرێتە لیستی تیرۆرەوە
  2019-03-06       815       

وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا میلیشیای نەجەبا ی شیعەكان دەخاتە لیستی تیرۆرەوە، عەسائیب ئەهلی هەقیش رایدەگەیەنێت ئەوەی شەری تیرۆر بكات لای ئەمریكا بەتیرۆرست دەناسرێت.


ئاوێنە: بزوتنەوەی نەجەبا، بە سەرۆكایەتی ئەكرەم كەعبی كە ساڵی 2013 لە میلیشیای عەسائیب ئەهلی هەق ی شیعەكانی عێراق جیابویەوە، نزیكەی 10 هەزرا چەكداری هەیە، لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكاوە خرایە لیستی تیرۆرەوە.


میلیشیای نەجەبا لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هاوكاری دەكرێت‌و لە هەردو وڵاتی عێراق‌و سوریا چالاكی ئەنجام دەدات، یەكێك لە ئامانجەكانی نەجەبا دروستكردن‌و كردنەوەی رێگایەكە كە تاران بە دیمەشقەوە ببەستێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×