"به‌غدا له‌م مانگه‌وه‌ به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2019 موچه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات"
  2019-03-06       1220       

به‌پێی قسه‌ی ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق، به‌غدا ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ له‌م مانگه‌وه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق ره‌وانه بكات.

ئاوێنه‌: ئەحمەد حاجی رەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لەپەراوێزی شەشەمین دیداری سلێمانی كە لەزانكۆی ئەمریكی بەڕێوەدەچێت بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند"ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر رەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هێزەكانی پێشمەرگەو لەم مانگەشەوە بەپێی یاسای بودجەی 2019ی عێراق رەوانە دەكرێت."

وتیشی"حكومەتی عێراق بڕی 545 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و 68 ملیار دیناریش بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەنێرێت، چونكە بڕگەی (ج)ی ماددەی 10ی یاسای بودجە حكومەتی پابەند كردوە بۆ ناردنی موچە."

ئاشكراشیكرد"لەیاسای بودجەی 2019ی عیراق دا هاتوە كە هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل رادەستی كۆمپانیا سۆمۆ بكات لەبەرامبەردا حكومەتی فیدراڵی پشكی هەرێم لەبودجە خەرج دەكات."

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئەوەشی وت"حكومەتی هەرێم لەدو مانگی رابردودا نەوتەكەی رادەستی بەغدا نەكردوە، بەڵام حكومەتی عیراق بەپێی یاسای بودجەی ساڵی رابردو موچەی فەرمانبەرانی رەوانەكردوە كە بڕەكەی 317 ملیار دینار بوە، بۆیە لەمەودوا لەسەر رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بەپێی یاسای نوێی بودجە موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە رەوانە دەكرێت."

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×