رێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئه‌و
هاوڵاتیانه ئاگادارده‌كاته‌وه كه له‌كاتی كڕین و فرۆشتنی یه‌كه‌كانیان له‌پرۆژه‌كانی
نیشته‌جێبون له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه داوای پاره‌یان لێده‌كرێت سه‌ردانیان بكه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵای یاسایی دژی كۆمپانیاكه بجوڵێنرێت.
ئاوێنه: رێكه‌وت زه‌كی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوه له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و هاوڵاتیانه
ئاگادارده‌كاته‌وه كه له‌كاتی كڕین و فرۆشتنی یه‌كه‌كانیاندا له پڕۆژه‌كانی
نیشته‌جێبون له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه داوای پاره‌یان لێده‌كرێت، سه‌ردانیان بكه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتویه‌تی"دوای
بەدواداچونمان لای بەڕێزان بەڕێوەبەری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی
گشتی وەبەرھێنانی سلێمانی و ڕونکردنەوەی فەرمانگەی یاسایی دەستەی وەبەرھێنان، لەسەر
ئالیەتێک ڕێککەوتوین بۆ جوڵاندنی سکاڵا لەدژی ئـەو کۆمپانیایانە بەگوێرەی یاسای سزادانی
عیراقی."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"بەڵام سەرەتا پێویستە ئـەو ھاوڵاتیەی
پارەی داوە یان داوای پارەی لێکراوە سەردانمان بکات بەتەواوی زانیارییەکانەوە، دواتر
بەنوسراو زانیارییەکانی ئـاڕاستەی بەڕێز فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی دەکەین لەوێوە
سکاڵا لەدژی کۆمپانیاکە دەجوڵێنرێت و بەگوێرەی یاسای سزادانی عیراقی مامەڵەی لەگەڵ
دەکرێت."