پۆلیسی سلێمانی 2 تۆمەتبار دەستگیر دەكات
  2019-03-07       1192       

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا 2 تۆمەتبار دەستگیر دەكەن كە بەنیاز بون مامەڵەی فرۆشتنی چەك بكەن، باس لەوەش دەكات ئەو 2 تۆمەتبارە لەشاری هەولێرەوە هاتونەتە سلێمانی.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی 2 تۆمەتباری راگەیاند كە بەنیاز بون چەند پارچە چەكێك لەناو شاری سلێمانی ساغ بكەنەوە، ئاماژەبەوەش دەكات هەردو تۆمەتبارەكە بە فەرمانی دا\وەر‌و بەپێی مادەی 21 ی چەك هەڵگرتن دەستگیركراون.


راگەیەنراوەكەی پۆلیس

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەنیازبوون لەشاری سلێمانی مامەڵەی فرۆشتن بەچەكەوە بكەن.

دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا زانیارییان پێگەیشت كە دوو تۆمەتبار لەشاری هەولێرەوە هاتوونەتە شاری سلێمانی و بەنیازن چەند پارچە چەكێك ساغ بكەنەوەو بیفرۆشن، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر شەش پارچە چەكدا كە بەنیاز بوون لەشاری سلێمانی بیفرۆشن.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ف ، م ، أ و ج ، ح ، ع) دانیشتوی شاری هەولێر، بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 21 ی چەك ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×