دەستبەسەر برێكی زۆری زەیتون دەگیرێت
  2019-03-07       2382       

دەست بەسەر زیاتر لە یەك تۆن زەیتونی خراپبوودا دەگیرێت، و دوای ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بریاری لەناوبردنی دەدرێت.

ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: پاش ئەوەی لەلایەن لیژنەی كۆگاكانی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییه‌وه‌، لەكاتی گەران و پشكنیندا بۆ یەكێك لە كۆگاكانی شاری سلێمانی، گومان لە خراپبوونی برێكی زۆر زەیتوون دەكرێت، كەبەدەر لە ڕێنماییە تەندروستیەكان عەمباركراوە، و بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە خراپبوونیشی نموونەكەی ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی دەكرێت. 

بە پێی راپۆرتێكی لیژنەی كۆگاكان، پاش ئەنجامدانی دووجار پشكنین بۆ ئەو بڕە زەیتوونە، دەركەوتووە زه‌یتوونه‌كه‌ بەهۆی خراپ عەمباركردنەوە سەرجەم بەها خۆراكییەكانی لەدەست داوە، و بەهیچ جۆرێك شیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە، هەر بۆیە دەست بەجێ‌ بە بریاری قائیمقامی سلێمانی بڕیاری لەناوبردنی لەبارەوە دراوە، و خاوەنەكەشی رووبەرووی سزای دارایی دەكرێتەوە.

هەر لە ڕاپۆرتی لیژنەكەدا هاتووە،  زەیتوونە دەست بەسەردا گیراوەكە بڕەكەی 1 تۆن و 30 كیلۆگرامە، و جۆرەكەشی لە جۆری زەیتونی سیدۆنی رەنگ زەردی توركییە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×