وێنە...بەڕێوەچونی رۆژی یەكەمی ڤیستیڤاڵی رۆژی شارەزور
  2019-03-08       532       

ئەمڕۆ هەینی 8ی مارس یەكەم رۆژی ڤیستیڤاڵی رۆژی قەزای شارەزر لەژێر دروشمی (راپەڕین، ژن، بەهارو نەورۆز نەوای گەروی شارەزورن) بە ئەنجامدانی چەندین چالاكی جۆراو جۆر بەڕێوەچو.

ئاوێنە، ئیمان زەندی: ڤیستیڤاڵەكە ساڵانەو لەڕۆژی 8ی مارسدا بەڕێوەدەچێت و چالاكییەكانی تایبەتن بە یادكردنەوەی راپەڕین و رۆژی جیهانی ژنان و بەهارو نەورۆز.

ڤیستیڤاڵی رۆژی قەزای شارەزور سێ رۆژ دەخایەنێت و رۆژی یەكەمی كە ئەمڕۆ بەڕێوەچو چەندین چالاكی جۆر بەجۆری لەخۆگرتبو لەوانە: پێشانگای شەهیدانی دەستی تیرۆر، پێشانگای رستن و چنینی خانمانی شارەزور، نمایشكردنی شانۆگەری و هەڵپەڕكێی كوڕان و كچان، نمایشی لەشجوانی، كۆتایی خولی تۆپی پێی منداڵان و پێشانگای شێوەكاری. 

 

بڕیارە لە دو رۆژی دیكەی ڤیستیڤاڵەكە چەند چالاكییەكی دیكە بەڕێوەبچن.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×