فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا، ئەمڕۆ
چوارشەممە، یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە كۆرۆنا لە وڵاتەكە ئاشكراكرد.
ئاوێنە: فەخرەدین كۆجا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: لە بەرەنگاربونەوەمان
لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار نەخۆشێکمان گیانی لەدەستدا.
فەخرەددین کۆجا لەبارەی ئەو کەسەی کە بەھۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای
نوێ گیانی لەدەستداوە رایگەیاند"ئەو کەسە تەمەنی ٨٩ ساڵ بو، ئەم ڤایرۆسەی لە
کارمەندێکی چینی خۆی توشبوە".
فەخرەددین کۆجا لەبارەی کۆی گشتی حاڵەتەکانی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای
نوێ لە تورکیا وتی"بەکۆی گشتی ٩٨ نەخۆشمان ھەیە كە توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنان."
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا داوای لە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی
کرد کە پابەندی رێنماییەکان بن و وتی"داوا لە ھەمو کەسێک دەکەم کە بەوردی پابەندی
رێنماییەکان بن. پێویستە ژیانمان لە چوارچێوەی ئەم مەرجانە رێکبخەین. مانگ و نیوێک
تاوەکو دو مانگ بەرگە بگرین".
فەخرەددین کۆجا ھەر لەمبارەیەوە وتیشی"ژمارەیەکی زۆری ئەو پشکنینانەی
کە ئەنجامیان بە پۆزەتیڤ دیاریکراوە، بە چاکبونەوە کۆتایی دێت. لەمبارەیەوە چارەسەریی
پێویست پێشکەش دەکەین."