دوا ئاماری رەسمی: تا ئێستا لەئێران یەك هەزارو 135 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە
  2020-03-18       400       

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد: ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەو وڵاتە گەیشتۆتە 17 هەزارو 361 كەس و ژمارەی ئەوانەشی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە یەك هەزارو 135 كەس.

ئاوێنە: عەلیڕەزا رەئیسی، یاریدەدەری وەزیری تەندروستی ئێران لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد: لەنیوەڕۆی دوێنێوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، یەك هەزار و 192 توشبوی نوێ بە كۆرۆنا لەئێران تۆماركراون و بەوەش ژمارەی توشبوان تا ئێستا لەسەرتاسەری وڵات گەیشتۆتە 17 هەزارو 361 كەس.

یاریدەدەری وەزیری تەندروستی ئێران ئاشكراشیكردوە كە لەماوەی نیوەڕۆی دوێنێ تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ 147 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوەو بەوەش ژمارەی ئەوانەی تا ئێستا لەئێران بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە یەك هەزارو 135 كەس.

هەروەها ئەوەشی خستەڕو: خۆشبەختانە تا ئێستا پێنج هەزارو 710 توشبوی ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوەو نێردراونەوە ماڵەوەو وتیشی"ئاماری چاكبونەوە رۆژ لەدوای رۆژ لەبەرزبونەوەدایە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×